کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی لە گەرمیان دەگاتە 43 پلە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ بەراورد بە رۆژانی رابردوو، لە ناوچەکانی هەرێم  پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە 43 پلە.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە (1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە نزیکەى (1-2) بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :39

سلێمانى: 37

دهۆک : 37

زاخۆ : 38

هەڵەبجە :39

کەرکوک: 42

سۆران : 36

حاجی ئۆمەران: 28

گەرمیان : 43

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دووەم ڕۆژ خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی دژی جیاوازی لە دامەزراندنیان گردبوونەوە

کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی سلێمانی، ئەمڕۆ دووەم ڕۆژە گردبوونەوە ئەنجامدەدەن دژی جیاوازیکردن لە دامەزراندنیان لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و…
Total
0
Share