ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، پلان و رێگاچارەسەری پێویست بۆ کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ پەسەندکردنی.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، ”پلان و رێگاچارەسەری پێویست بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان، کە لەلایەن بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگاکانەوە پێشنیارکرابوو، لەلایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوەوە پەسەندکرا و لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایی بۆ وەردەگیرێت”.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، ”ئەوەی لە توانای وەزارەتماندا بێت، هەمو هەوڵێک دەدەین بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share