بەرگریی شارستانیی گەرمیان: لەکاتی رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەن

بەرگریی شارستانیی گەرمیان چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە، و داوادەکات هاوڵاتییان لەکاتی رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان جێبەجێیان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، نابێت هاوڵاتییان بەمەبەستی مەلەکردن بچنە سەر رووباری سیروان، چونکە بەهیچ شێوەیەک تەندروست و سەلامەت نییە و رێگەپێدراونییە.

دەشڵێت، سەردانی مەلەوانگەکانی ناوشاربکەن، چونکە مەرج و رێنماییەکانی سەلامەتی تێداجێبەجێکراوە بەڵام ئەگەر هاتوو رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان پیویستە رچاوی ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بکەن:

1-پێویستە لە کاتی مەلەکردن دا زۆر وریابن ودڵنیابن لەقوڵیی ئاوەکە.

2-بەهیچ شێوەیەک منداڵ بە تەنیا مەلەنەکات یان ئەوکەسانەی کە مەلە نازانن.

3-پێویستەهەندێک کەلوپەلی فریاگوزاریتان پێبێت وەکو (چوپ، هێلەکی رزگارکردن، یان حەبلی نەجات).

4-یاری نەکردن و یەکتری نقومنەکردن لەناوئاودا، چونکە دەبێتەهۆی ماندوبوون و تەنگەنەفەسی.

5-بەهیچ شێوەیەک لەشوێنی کارگەکانی (غەسالە) مەله نەکرێت، چونکە رێڕەوی ئاوەکەی تێکداوە.

6-بامەلەوانیش بیت نەچیتە هەموو شوێنێک کە شارەزانیت.

7-مەلەنەکردن لەکاتەکانی شەودا.

8-مەلەنەکردن لەو شوێنانەی کەهێمای ئاگادارکردنەوەی لێدانراوە(تابلۆی قەدەغەکردنی مەلەکردن)، چونکە مەترسیدارە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share