پۆڵەندا بە بەهای 677 ملیۆن یۆرۆ مووشەک لە ئەمریکا دەکڕێت

پۆڵەندا گرێبەستێک لەگەڵ واشنتۆن بە بەهای 677 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی مووشەکی دوورمەودا ئەنجامدەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی پۆڵەندا رایگەیاند، وڵاتەکەی گرێبەستێک لەگەڵ واشنتۆن بە بەهای 677 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی مووشەکی دوور مەودا و بەهێزکردنی توانای بەرگری ئەنجامدەدات.

وەزارەتەکە جەخت لەوەدەکاتەوە، پۆڵەندا لەنێوان ساڵانی 2026 بۆ 2030 مووشەکی JASSM وەردەگرێت کە بە مووشەکی رووبەرووبوونەوە لە زەوی و ئاسمان-دا ناسراوە.

ئێستا جبەخانەی پۆڵەندا جۆرە مووشەکێکی تێدایە کە  مەوداکەی تاوەکو  370 کیلۆمەتر دەڕوات و لەلایەن فڕۆکەی F-16 ەوە بەکاردەهێنرێت.

وارشۆ بودجەی بەرگریی خۆی بەرزکردووەتەوە و دەستی بە کڕینی زنجیرەیەک کەرەستەی سەربازی کردووە بە بەهای ملیارەها دۆلار کە زۆربەیانی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور کڕیون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گاردیان: تۆڕەکانی تورکیا پاسپۆرتی ساختە بۆ ئەندامانی داعش دەردەکەن بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا و ئەمریکا

لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامیداوە دەریخستووە، لە تورکیا بەشێوەیەکی مەترسیدار پاسپۆرتی گەشتکردنی ساختە هاوشێوەی پاسپۆرتی فەرمی بۆ…
Total
0
Share