قوباد تاڵەبانی: هەنگاوی باش بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نراوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە رادۆ ئۆكتاڤیان دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق و پێكەوە تاوتوێی چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولایان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی دووشەممە بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەكە لە دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم و پێترێ كۆنستانتین، كونسوڵی گشتیی رۆمانیا لە هەرێم ئامادەیبوون، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان رۆمانیا و هەرێمی كوردستان بە تایبەتیش لە بواری بازرگانی و خوێندنی باڵادا.

لەم چوارچێوەیەدا گفتوگۆكرا لەبارەی هاندانی وەبەرهێنەرانی رۆمانی بۆ وەبەرهێنان لە كوردستان، بە تایبەتیش لە بواری پیشەسازیی خۆراكدا و جێگری سەرۆك وەزیران ئامادەیی حكومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە كارئاسانییەك بۆ كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە تا بەشداربن لە پرۆسەی گەشەسەندنی ئابوریی هەرێمدا.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندیی ئەكادیمی لە نێوان زانكۆكانی هەردوولادا كرا و قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بەوەی كە لە ئێستادا ژمارەیەك خوێندكاری كورد لە زانكۆكانی رۆمانیادا دەخوێنن، داوایكرد حكومەتی رۆمانیا كارئاسانی زیاتر بكات بۆ ئەو خوێندكارانە و كاربكرێت لە داهاتوودا ژمارەیەكی زیاتری خوێندكاری هەرێم لە زانكۆكانی ئەو وڵاتە وەربگیرێن.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كرا و جێگری سەرۆك وەزیران دواپێشهاتەكانی بۆ باڵیۆزی رۆمانیا ڕوونكردەوە و رایگەیاند، ئێستا پەیوەندییەكان لە ئاستێكی باشدایە و لە هەردوولاوە هەنگاوی باش نراوە بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان، بە تایبەتیش كێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

بابەتی پێشتر

دابەشکردنی بەنزین لە کەرکوک دەستیپێکردەوە

بابەتی دواتر

پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی لە هەرێمی كوردستان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ قەرەبووكرنەوەی هاوڵاتییانی هەڵەبجە 85 واژووی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 85 واژووی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانیان كۆكردووەتەوە بۆ قەرەبووكرنەوەی ماددی و مەعنەویی هاوڵاتییانی هەڵەبجە.…
Total
0
Share