لیژنەی دارایی میوانداریی وەزیرانی دارایی و پلاندانان دەكات

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی بە ئامادەبوونی وەزیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق دەستپێكرد.

كۆبوونەوەی لیژنەكە بە سەرۆكایەتیی عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنە و بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی و محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بەپێی راگەیەندراوی لیژنەكە، تایبەتە بە تاوتوێكردنی خشتەكانی بودجەی ئەمساڵی عێراق.

بڕیاربوو كۆبوونەوەكە دوێنێ بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share