بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ دابەشکردنی 45 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان دەستپێدەکات.
بێستون جەبار بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە پرۆژەی شاری شاران لە ناوچەی قولەرەیسی سلێمانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کە پێهاتووە لە 45 یەکە بۆ 45 خاوەن پێداویستی تایبەت تەرخانکراوە کە بەبێ بەرامبەر دابەشدەکرێت بەسەریاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەرجە ئەو کەسەی یەکەی نیشتەجێبوونەکەی پێدەدرێت خاوەن پێداویستیی تایبەت بێت بە رێژەی 100%، هاوکات خێزاندار بێت و کرێچی بێت.
ئاشکراشیکرد، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی فۆڕم دەستپێدەکات و تا 5 ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.