دەروازەیەکی نێودەوڵەتی دادەخرێت

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، لە ئەمڕۆوە دەروازەکە لەڕووی تورکیاوە دادەخرێت.

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025، هاوڵاتییان و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە، دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت _دەرەجیک بۆ ماوەیەکی کورت دادەخرێت.

دەشڵێت، هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، دەروازەکە بە ماوەیەکی کورت داخراو دەبێت و تا ئەم ساتە کاتی کردنەوەی دەروازەکە نادیارە.

باس لەوەشدەکات، هۆکاری داخرانی دەروازەی زێت، دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییە بۆ سیستمی دەروازەی دەرەجیک دیوی تورکیا، بەڵام لە دیوی سنووری هەرێمی کوردستان (زێت) هیچ کێشەی نییە، هەوڵەکانیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. بەردەوامن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالان حەمەسەعید: هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێکردووە و دەبێت مووچە لە کاتی خۆیدا بێت

ئالان حەمەسەعید رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێکردووە و دەبێت حکومەتی عێراق مانگانە لە…
زیاتر ببینە

بە تۆمەتی دزینی بارهەڵگرێک کەسێک دەستگیرکرا

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی‌ ئۆتۆمبێل لە سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share