ستران عەبدوڵا: یەكێتییە كە كایە و مایە و سایەمانە

ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە وتارێكیدا بەناونیشانی “كایە و مایە و سایە”دەڵێت، “یەكێتییە كە كایە و مایە و سایەمانە و ئەگەر كەمێك خەم و خولیای سەركەوتنی كوردستان و كوردایەتی و دیموكراتیمان هەبێت، گەرەكە بیپارێزین و شانازی پێوەبكەین و خەمی لێبخۆین كە ئەمڕۆ و دواڕۆژی پایەداربێت تا دوا رۆژمان پایەداربێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە كایەی خەباتی دروستی كوردانە و دیموكراتیانە و ئازادیخوازانەیە، هەم چڕكراوەی ئەزموونی سەد ساڵی بزووتنەوەی كوردایەتیی هاوچەرخە لەوەتەی خڕبوونەوە، گردبوونەوە، كۆمەڵە و رێكخراو و حزبی كوردی پەیدابووە و هەمیش دابڕانێكی جەوهەری و چۆنایەتییە لەگەڵ ئەوی رابردوو قەوماوە و ڕاساوە و لە خەم ڕەخساوە”.

دەشڵێت، “ئێمە كە دەڵێین یەكێتی حزبی مام جەلالە مانای وایە لە مێژووی رابردووی نیوەی دووەمی سەدەی بیست تا چەرخی پەیدابوونی یەكێتی لە حوزەیرانی 1975 دا حزبێك هەیە دوو زەمەنی پێكەوە گرێداوە و مام جەلالیش ناونیشانی ئەم گرێدانەوەیە، ئەدەبیاتی بۆ نووسیوە و لەگەڵ كاروانێكی 49 ساڵەدا لە هەڤاڵە دێرینەكانی تا نەوەكانی دواتری ئەم كاروانی پێنج دەیە ئارەق و خوێن و رەنجیان بۆ داوە و ئەزموونێكی چڕوپڕی داگیرساندووە و ئەمە گرێدراوی پێش دەستپێك و لە ساتە وەختی شۆڕشیشەوە ئایندەخوازییەك كە یەكێتی بە ناوی شۆڕشی نوێ و ئەركی نوێ و رێبازی نوێ و كوردستانی نوێوە بە نیشتمان و دونیا ناساند”.

ستران عەبدوڵا باسی لەوەش كردووە، لەم سەدەی گوزەشت و لەم سەدەی وا لە دوو دەیەی سەرەتایداین یەكێتی باشترینەكانە، چاكترینەكانە، كوردترینەكانە، چونكە قاڵبووی جۆرەكانی خەبات و خەم و خەیالی كوردستانیانەیە، لە شكستەكان دەرس و لە سەركەوتنەكان وزە و لە پاشەكشەكان تێڕامان و ئاسۆی تێهەڵچوونەوە دەدۆزێتەوە.

جەختیشدەكاتەوە دەڵێت، “لەبەر ئەوەیە یەكێتی سەرمایە و مایەی ئەم بزووتنەوەیە زیاد لە سەد ساڵییەیە و ئەركی زۆرتری ماوە جێبەجێیبكات و ئەم یەكێتییە لەبەر مایە و كایە و بواری گیانبازییە هەمەلایەنەكەی لە كۆڕی تێكۆشانی كوردستان هەروا سایە و چەتری گشتمانە، گەرەكە ئەم چەترە بە ئاوەدانی بهێڵینەوە، بیبوژێنینەوە و ئازایانە داكۆكی لێبكەین”.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی عێراق لەبارەی پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

چی روودەدات گەر نان بکەیتە بەفرگرەوە و دواتر بیخۆیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share