وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی دیارینەکراوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کارەکانی ئەو لیژنە هاوبەشەی یەکێتی و پارتی بۆ نووسینەوەی رەشنووسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ پێکهێنرابوو، کۆتاییهات، ئەنجامەکەی لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی تاووتوێکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە کە یەکێتی و پارتی لە ئاستی باڵا کۆببنەوە، بەڵام بە هۆی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی میونشن و لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی بەرپرسانی هەردوو حزب لە دەرەوەی وڵاتن، نەتوانراوە وادەیەک بۆ کۆبوونەوەکە دابنرێت.