راگەیەندراوێك لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكان بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بە ھەماھەنگیی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، دوو كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمانیان لە هەولێر بە هۆكاری سەرپێچیكردن لە رێنماییەكان داخست.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە میانی هەوڵە بەردەوامەكانی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بۆ رێكخستنەوەی بازاڕی دەرمان، بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكان، دوو كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمانی لە هەولێر داخست.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، داوا لە سەرجەم كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی دەرمان، كۆگاكان و دەرمانخانەكان دەكات كە پابەندی رێنماییەكان بن ئەگەر نا سزادەدرێن.

بابەتی پێشتر

دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت.. دارایی زانیارییەكە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقامەكان بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share