دانا عەبدولکەریم: هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغداد بکات

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند، “هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغداد بکات”.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی داوای داهاتە ناوخۆییەکان دەکات، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش رەزامەندە لەسەر ئەوەی هەموو داهاتە ناوخۆییەکان بەپێی دەستور و رێککەوتنەکان، بدرێن بە بەغداد.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەبەرامبەر ئەوەدا بەغداد بودجەی پەرەپێدان و بەگەڕخستن بۆ حکومەتی هەرێم بنێردرێت.

ئەو وتانەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەمیانەی بەشداریکردنی لە دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی رێگای (دوانزە ئیمام-قەرەبڵاخ) دابوو لە گەرمیان.

پرۆژەکە بە گوژمەی شەش ملیار و 300 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت و بڕیارە لە ماوەی 400 رۆژدا تەواوبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانى: بەسەرسوڕمانەوە هەواڵی ڕاگرتنی پڕۆژەی 100 مەتریی سلێمانیمان بیست

وه‌زاره‌تى شاره‌وانی له‌باره‌ى ڕاگرتنى كاره‌كانى پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت، ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی…
Total
0
Share