شەپۆلێكی بەفر و باران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند، لە ئەنجامی كاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی باكووری دەریای سوور سبەی یەكشەممە لە كاتەكانی بەیانییەوە بۆ ئێوارە شەپۆلێكی بەفربارین چەند ناوچەیەك لە عێراق دەگرێتەوە و ئاسمانی هەرێمی كوردستانیش بە زۆری دەگۆڕدرێت بۆ نیمچەهەور و لە كاتەكانی شەودا بۆ درەنگانی شەو شەپۆلەكە بە شێوەیەكی مامناوەند درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، كەركوك، هەڵەبجە و ناوچەكانی باكووری گەرمیان و ئەگەری بارانی مامناوەند بەرێژەی جیاواز دەبێت.

دەشڵێت، “هەروەها پێشبینی بارینی بەفر لە شاری سلێمانی بە تایبەت بەرزاییەكانی ناوچەكە و كاریگەریی ئەم شەپۆلە بەرەبەیانی دوو سبەی دووشەممە كۆتایی دێت”.

وتیشی، “پێشتر باسمان كرد لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی بەهێزی سەرما و بەفر و باران لە جەمسەری باكوورەوە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بۆ ماوەیەكی زۆر كاریگەرییەكانی دەمێنێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هەورەبروسکەوە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر راگیران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی هەورە بروسکەوە هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتییەکە پچڕاوە و کارەکانیان راگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: دابەشکردنی بەشەخۆراک بەردەوامدەبێت بەڵام نازانین چەند بەشەخۆراک دابەشدەکرێت

 بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نازانرێت ئەمساڵ چەند بەشەخۆراک دابەشدەکرێت، بەڵام نووسراو هاتووە کە دابەشکردنی بەشەخۆراک…
Total
0
Share