نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بۆ هەر کیلۆواتێک کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی سلێمانی، بڕی 250 دینار بۆ ئەم مانگە دیاریکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ئایار دیاریکرد، کە بریتییە لە (250) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى مۆلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە (250) دینار.

کارەبای سلێمانی دەشڵێت، مانگى نیسان، نرخى کیلۆواتێک کارەباى مۆلیدەى سیتییەکان (252) دینار بوو، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: دەبێت لە ساڵی نوێدا هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنەکرێت

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا جەختکراوەتەوە، نابێت لە ساڵی نوێدا کێشە…
Total
0
Share