بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی دەنگۆی چاپکردنی دراوی 100 هەزار دینارییەوە روونکردنەوەیدا

بانکی ناوەندیی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە دەرکرد کە باسی لە چاپکردنی دراوی 100 هەزار دیناریی عێراقی دەکەن و دەڵێت، بابەتەکە دوورە لە راستییەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق رەتیکردەوە دراوێکی نوێی 100 هەزار دیناری دەربکات، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە هاوشێوەی دراوێکی کاغەزییە و وێنەی زەها حەدیدی، تەلارسازی کۆچکردووی عێراقی لەسەرە.

بانکەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات وریا بن و مامەڵەی پێوەنەکەن ئەگەر هەندێک بە مەبەستی ساختەکاری خستیانە بازاڕەوە و بانکی ناوەندی دووپاتیدەکاتەوە لە ئێستادا هیچ نیازێک نییە بۆ چاپکردنی دراوێکی نوێ، جەختیشی کردەوە کە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگرنەبەر.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share