ئومێد خۆشناو: بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت

ئومێد خۆشناو- پارێزگاری هەولێر

پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند، بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند، پاڵاوگەکان پابەندکراون کە بەنزین بە 850 دینار دابینبکەن و هەر بەنزینخانەیەک بەنزینی نۆرماڵ بە گرانتر لەو نرخە بفرۆشێت سزادەدرێت.

وتیشی، بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت و پێویستە سەرجەم بەنزینخانەکان پابەندبن.

دوێنێ دووشەممە، 20ی تەمموزی 2026، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە بەنزینخانەكان نابێت لە 850 دینار زیاتر بێت، هەر بەنزینخانەیەک بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بە زیاتر لە  850 دینار بۆ هەر لیترێک بفرۆشێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share