بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ 281 ملیۆن دۆلاری بەکۆی گشتی خستووەتەبازاڕەوە و لەو بڕەش 25 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، 281 ملیۆن و 212 هەزار و 839 دۆلاری فرۆشتووە، لەو برەش 256 ملیۆن و 72 هەزار و 839 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە.

هاوکات، 25 ملیۆن و 140 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ بەهای دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان تارادەیەک جێگیرە و 100 دۆلار هاوتای 145 هەزار و 400 دیناری عێراقییە.

 

بابەتی پێشتر

ئاگر لە گەنمی جوتیارانی گوندێكی پشدەر كەوتەوە

بابەتی دواتر

پڕۆژەیەکی ستراتیژی تایبەت بە کارەبا لە هەڵەبجە جێبەجێدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەمە 27ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە دوایین نرخی دوێنێ،…
Total
0
Share