وەزارەتی کشتوکاڵ مەرجەکانی دروێنەکردنی گەنمی راگەیاند

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی دروێنەی دانەوێڵە بە تایبەت گەنم، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رێنماییەکانی کاتی دروێنەی بڵاوکردەوە.

لە رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵدا هاتووە:

-پێویستە ئامێری ئاگرکوژێنەوە CO2 (6کغم) لە ناو دەڕاسەکاندا هەبێت.

-نابێت بە هیچ شێوەیەک لەحیمکردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.

-وشیاربوونی شوفێری دەڕاسە لەکاتی بوونی هێڵی کارەبا لە ناو کێڵگە.

-چاککردنی رێگای نێوان توخوبەکان و رێگای چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی.

-پێویستە هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە کاتی ئیشکردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی هەر ئاگرێک بتوانن بە زووترین کات هەوڵی کونتڕۆڵکردنی بدەن.

-شۆفێری دەڕاسەکان خۆیان بەدوور بگرن لە جگەرەکێشان، ئەگەر کێشای نابێت فڕێی بداتە ناو کێڵگەکان.

-هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگریی شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: لە رووداوێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ…
Total
0
Share