بە تۆمەتی کوشتن لە دهۆک سێ کەس دەستگیرکران

لە سنووری پارێزگای دهۆک سێ کەس بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکران کە یەکێکیان تەمەنی 12 ساڵانە.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئاگادارکرانەوە لە رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی شاخکێ، تیمەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کەسێک بە ناوی شاه دلۆڤان یوسف بە گوللە کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دەستکردن بە لێکۆڵینەوەکان توانرا لە ماوەیەکی کەمدا سێ کەس دەستگیربکرێت بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە.

ئاشکراشیکرد، یەکێک لە تۆمەتبارەکان کە تەمەنی 12 ساڵانە دانیناوە بە تاوانەکەیدا کە خۆی ئامۆزاکەی خۆی بە گوللەی دەمانچە کوشتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 411 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی گەرماوە 48 کەس لە مەکسیک گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە كارەبای سلێمانییەوە.. كێشەكە چارەسەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share