نەرمین مەعروف: ئەم هەفتەیە مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەگات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “وردبینی لە خشتەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تەواوبووە و ئەم هەفتەیە مووچەکانیان دەگات”.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە میدیای رەسمیی یەکێتی راگەیاند، “بەپێی بەدواداچونەکانمان، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی بۆ خشتەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی لەدەرەوەیە، تا ئێستا واژۆ نەکراوە و ئەوەش هۆکاری دواکەوتنەکەیەتی”.

دەشڵێت، “پێش کۆتایهاتنی وەرزی یەکەمی یاسادانی ماوە درێژکراوەی پەرلەمان پێویستە پرۆژە یاسای هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024، پەسەند بکرێت و وەک لیژنەی دارایش دوو دانیشتنمان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداوە”.

د.نەرمین مەعروف، ئاماژە بەوەش دەکات، “چاوەڕواندەکرێت سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەی ئەو بەشەی هێزە ئەمنییەکانیش کە ماون رەوانەی هەرێم بکرێت”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

چەند زانیارییەكی دزەپێكراو لەبارەی ئایفۆن 16 پڕۆماكس-ەوە

بابەتی دواتر

سکرتێری گشتیی ناتۆ: یەکێتیی ئەوروپا ناتوانێت جێگەی ناتۆ بگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share