زانکۆی چەرموو، ئاگاداری خوێندکارە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی سەر ئاستی بەشەکانی دەکاتەوە کە لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا لە زانکۆکە خوێندوویانە.
لە راگەیەندراوەکەی زانکۆی چەرموودا ئەوە خراوەتەڕوو ئاگادارییەکە ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە کە دەرچووی ساڵەکانی نێوان ساڵانی (2017 – 2018 بۆ 2022 – 2023) و داوایان لێدەکرێت لە 26ی ئایار تاوەکو 30ی مانگی ئایار کە ئەم مانگە دەکات، سەردانی بنکەی بایۆمەتریی پارێزگای سلێمانی بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی بایۆمەتری.