بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان: سبەینێ هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هەرێم دەپچڕێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە و لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە سەرانسەری هەرێم رادەگیرێت.

نورەدین عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، سبەینێ تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواوکراون و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بە سەرجەم پێداویستییەکانیەوە ئامادەیە.

ئاشکراشیکرد، داوامان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کردووە لە رۆژانی تاقیکردنەوەکاندا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هێڵەکانی ئینتەرنێت رابگرن، ئەوان داواکەیان پەسەندکردووین، بەڵام ناتوانین ماوەکەی ئاشکرابکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی کەرکوک: بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک هەمیشە لە ڕوانگەی خەمخۆرییەوە بەتەنگ ڕووداوەکەوە چووە

سەرۆکی شارەوانیی کەرکوک پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی کرد، هەروەها ستایشی هەوڵ و خەمخۆرییەکانی بافڵ…
Total
0
Share