دەزگای ئاسایشی هەرێم: پاش رووبەڕووبونەوە دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، پاش بەدواداچوون و چاودێریی ووردی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەشەوی 2024/5/20 لەدەرەوەی شاری سلێمانی نزیک عەربەت، لە ئۆپراسێونێکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا، دوای ڕووبەڕووبونەوە، توانرا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوو بازرگانەکە بەنیازی گواستنەوەی بڕی ( 11 )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( هیرۆیین )بوون بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دەرەوە، لەئەنجامی رووبەڕووبونەوەکەدا ئۆتۆمبێلەکەیان و سەرجەم ماددە هۆشبەرەکە سوتا و تۆمەتبارانیش دەستگیرکران و رووبەڕووی یاسا کرانەوە.

باس لەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (26)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لافاو مەترسی لەسەر وێستگەیەكى كارەبا لە دەربەندیخان دروستدەکات

دروستبوونی لافاو مەترسی لەسەر وێستگەى کەهرئاوى دەربەندیخان دروستدەكات و بەهەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان چارەسەركرا. ئەندازیار حەمید عەلى، بەرێوەبەرى بەرهەمهێنانى…
Total
0
Share