نەرمین مەعروف: لە بودجەی ساڵی 2024دا بەهای 100 دۆلار بە 130 هەزار دیناری عێراقی جێگیركراوە

د. نەرمین مەعروف رایگەیاند، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بودجەی فیدڕاڵیی 2024دا بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە و نرخی دۆلاریش بە جێگیری و بە 130 هەزار دینار بەرامبەر بە 100 دۆلار جێگیرکراوەتەوە هاوشێوەی ساڵی رابردوو.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دووەم کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەمواری یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 بەڕێوەچوو.

دەشڵێت، “ئەم بودجەیە تەنها بریتییە لە چەند خشتەیەک کە بڕی داهات و خەرجییە خەمڵێندراوەکانی بۆ ساڵی 2024 تێدا خراوەتەڕوو، پشتبەست بە بڕگەی دووەمی مادەی 77ی یاسای بودجەی سێ ساڵە کە پارساڵ پەسەندکرا بۆ هەرسێ ساڵەکانی (2023، 2024، 2025)، لەبەر ئەوە هیچ دەقێکی نوێی تێدانییە و هیچ دەقێکش هەموارنەکراوەتەوە”.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، بەهەمان شێوەی پارساڵ بڕی هەناردەی نەوتی خاو بە سێ ملیۆن و پێنجسەد هەزار بەرمیلی رۆژانە و بە نرخی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک خەملاندنی بۆ کراوە و بەمانەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی 1300 دینار بەرامبەر بە یەک دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی راگیراوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی راگیراوە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایدەکات، پاش پرۆسەی…
زیاتر ببینە

وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان: لە سبەینێوە نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک پێکەوە هەناردەدەکرێن

وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتنێکی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕاگەیاند و دەڵێت، لەپێناو دابینکردنی مووچە، لە سبەینێوە…
Total
0
Share