رێژەی تووشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە لە بەرزبوونەوەدایە

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا ژمارەی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە بەرزبوونەوەدا بووە، بەڵام رێژەی چاکبوونەوە لە ئاستێکی بەرزدایە.

د. یاد نەقشبەندی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا ژمارەی تووشبوونی منداڵان بە شیرپەنجە رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، لەگەڵ ئەمەشدا هێشتا لە هەموو هەرێمی کوردستان هێشتا ئاستی تووشبوون لە وڵاتێکی ئەوروپی کەمترە.

ئاشکراشیکرد، ژمارەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە بەرزترین ئاستدا بووە، کە 18.1% بووە، نیازمانە بە هاوکاری حکومەتی عێراق سەنتەرێکی تایبەتی مامۆگرافی بکەینەوە بۆ دیاریکردنی پێشوەختەی نەخۆشییەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ناتوانین ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجە کەمبکەینەوە، بەڵام ئەگەر ئێمە سەنتەرێکی دیاریکردنی پێشوەختەمان هەبێت، دەتوانین چارەسەرییەکان زۆر باشتر بکەین لەبری ئەوەی نەخۆشێک لە قۆناغی یەکەم و دووەم دەستنیشان بکەین لەبری ئەوەی لە قۆناغی چوارەم دەست بە چارەسەرییەکان بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆشنبیریی سلێمانی لەسەر دەستگیركردنی بەختیار سەعید ڕوونكردنەوەی هەیە

دوای ئەوەی “بەتۆمەتی پێشێلكردنی مافی چاپكردن”، هونەرمەند بەختیار سەعید ‏دەستگیركرا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك ‏بڵاودەكاتەوە،…
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بۆ بریکارەکانی خۆراک: هەر خۆراکێک شیاوی خواردن نەبوو دابەشی نەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی سەبەتەی چوارەمی خۆراکی بە داتای مانگی 6ـی 2026 بڵاوکردەوە. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ماددە خۆراکییەکانی…
Total
0
Share