حەوت چارەسەری سروشتی بۆ نەهێشتنی خوران و هەوکردنی پێست لە وەرزی هاویندا

تووشبوون بە خوران و هەوکردنی پێست یەکێکە لە کێشە بەربڵاوەکانی وەرزی هاوین کە یەکێک لە هۆکارەکانیشی بەرکەوتنی تیشکی خۆرە، ئەمە جگە لەوەی بوونی مێرووەکان لە وەرزی هاویندا زۆرتر دەبن و زۆرجار بەهۆی پێوەدانەکانیان سووربوونەوەی پێست و خورانی لێدەکەوێتەوە.

بۆ چارەسەری خوران و هەوکردنی پێست دەتوانین ئەم چارەسەرە سروشتییانە تاقیبکەیتەوە.

-دەتوانیت پادێکی سارد یان پارچەیەک پەڕۆی سارد لەسەر شوێنی خوران و پێوەدانەکە دابنێیت هێوری دەکاتەوە و کاریگەرییەکانی کەمدەکاتەوە.

-دەتوانیت لە گەرماوێکی گەرمدا بڕێک دەنکی شۆفان زیادبکەیت یارمەتی هێوربوونەوەی پێستەکە دەدات، چونکە پێکهاتەی دژە هەوکردنی هەیە.

-جێڵی ئالۆڤێرا، دیسان دەتوانیت ئەمیش لە شوێنی خورانەکە بدەیت کاریگەری باشی دەبێت.

-سرکەی سێو، زەیتی نەعنا، زەیتی گوێزهند، مەعجونی ددان بژاردە سروشتییەکانی دیکەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری خوران و هەوکردنی پێست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە شەش ڕۆژدا چوار هەزار تووشبووی سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە ڕایگەیاند، ئەوانەی لە نەخۆشخانەکانن چارەسەریان بۆدەکرێت، تەنها…
Total
0
Share