ئەفسەرێكی سوپای عێراق بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە گیانیلەدەستدا

بۆمبێكی چێندراو لە سنووری خورماتوو بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی سوپای عێراقدا تەقییەوە، بەهۆیەوە سەربازێك گیانیلەدەستدا و ئەفسەرێك و سێ سەربازی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێكی چێندراو لە سنووری خورماتوو بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی سوپای عێراقدا تەقییەوە، بەهۆیەوە سەربازێك گیانیلەدەستدا و ئەفسەرێك و سێ سەربازی دیكەش برینداربوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو ئەفسەرەی كە برینداربوو، كەمێك پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دەوامی فەرمانگەكان ئاساییە، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری…
Total
0
Share