سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت و پارەی پێویست ئامادەكراوە.

ئامانج سلێمان، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەی چوارشەممە، شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت و ئەو بڕە پارەیەی پێویستە ئامادەكراوە و دەست بە دابەشكردنی چەكی پارەکە دەكرێت.

وتیشی، ” خەرجكردنی شایستە دارایی وانەبێژان بۆ مانگی شوباتی ئەمساڵە و لە ئەوەی پەیوەستە بە پەروەردەی رۆژهەڵاتەوە پارەی پێویست بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی وانەبێژان دابینكراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share