كۆرسی راهێنان لە هۆڵەندا راگەیەنرا
فەرمانبەر و مامۆستایانی هەرێم دەتوانن بەشداربن

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم کۆرسی راهێنان لە هۆڵەندا رادەگەیەنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ئاگادارییەكدا بۆ فەرمانبەر و مامۆستایان دەڵێت، وڵاتی هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسی راهێنانی جۆراوجۆری لەسەر ئەرکی حکومەتی هۆڵەندا بە ناونیشانی (The Shiraka Training Programme (STP راگەیاندوە.

دەشڵێت، هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تیادا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی بەشداریکردنى لە کۆرسەکانی راهێناندا هەیە، پێویستە داواکاری پێشکەش بە سەرچاوەی کۆرسەکان بکات، بۆ پێشكەشكردنی داواكاری كلیك لێرە بكە.

وەزارەتەكە ئاماژەشدەدات، بۆ کۆرسەکانی راهێنان وەزارەتەکەمان هیچ مەرجێکی نیە، بەڵام لە کاتى داواکردنی نوسراوی پشتگیری، پێویستە سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەکەی خۆت بهێنێت، ئەوکات وەزارەت دەتوانێت پشتگیری کاندید بکات.

روونیشیدەكاتەوە، بۆ زانیاریى زیاتر لینکی کۆرسەکان بە وردی بخوێننەوە و، بۆ هەر پرسیارێک یا زانیاریی زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی کۆرسەکە بکەن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لەم قۆناغەدا لێكتێگەیشتنی باش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەیە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریكردن لە پرسەی رەئیسی دەچێتە ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی ژمارەیەكی زۆر لە كادری بە توانا و دڵسۆزی هەیە و دەتوانێت باشتر خزمەتی هاوڵاتییان بكات

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی…
Total
0
Share