وەفدێكی یەكێتی و حزبی دەعوەی تەنزیمیی عێراق كۆبوونەوە

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی دەعوەی تەنزیمیی عێراق كۆبوونەوە و پێكەوە باسی دواپێشهاتە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدادیان كرد.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بە یاوەری هەر یەكە لە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەعدی ئەحمەد پیرە، رێواس فایق و سالار سەرحەد پێشوازییان كرد لە وەفدێكی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمیی عێراق بە سەرۆكایەتیی دكتۆر خالد ئەسەدی جێگری ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوە.

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی دووشەمە، لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەچوو، باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بە جۆرێك كە لەگەڵ دۆخی ئێستادا بگونجێت و لە بەرژەوەندیی هەموو گەلانی عێراقدا بێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی پەیوەندیی مێژوویی نێوان یەكێتی و ماڵی شیعەی وەبیرهێنایەوە، كە ئەو پەیوەندییە هەر لە سەرەتاوە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا بووە و بەردەوامیی و قووڵكردنەوەی ئەو پەیوەندییە مێژووییەشی بە پێویستزانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و چارەسەركردنی هەموو ئەو كێشە و قەیرانانەی لە ئێستا و لە داهاتوودا رووبەڕووی عێراق و كوردستان دەبنەوە.

لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، ئەوەشی راگەیاند، هەرچەندە لە دوای نەخۆشكەوتن و كۆچی دوایی سەرۆك مامجەلالەوە بۆشاییەك لە بەغداد دروستببوو، بەڵام لەم قۆناغەدا یەكێتی بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆی رێكخستووەتەوە و لەگەڵ هەموو لایەنە عێراقییەكان پەیوەندیی زۆر باشمان هەیە و پێگەی وەك جاران بەهێزبووەتەوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا دكتۆر خالد ئەسەدی بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان كورد و شیعە، رۆڵی سەرۆك مام جەلالی لە دروستكردن و بەهێزكردنی ئەو پەیوەندییەدا بەرز نرخاند و سەرۆك مام جەلالی وەك كەسایەتی و رێبەرێكی نیشتمانی وەسفكرد كە بێجیاوازی پارێزەری بەرژەوەندیی هەمووان بووە.

جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق، روئیای خۆی و حزبەكەی بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد روونكردەوە و جەختیكردەوە لەسەر پێویستیی كاری هاوبەش لە نێوان هەموو لایەنە كوردستانی و عێراقییەكان بۆ داڕشتنی سیاسەت و روئیایەكی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی ئێستا و داهاتووی عێراق.

بابەتی پێشتر

بەهای 100 دۆلار دادەبەزێت بۆ 143 هەزار دینار

بابەتی دواتر

سیروان محەمەد: رۆژانە 17 بۆ 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی گەنجەكەی راپەڕین دۆزرایەوە

عەلی قادر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی رانیە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كاتژمێر11ی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ تەرمی محەمەد مستەفا دوای…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share