کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە بارانبارین لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە بۆ سبەینێش بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە گشتىی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاوە باران و بروسکەی کورتمەودای ناوبەناو لەناوچەکانی پاڕێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین ناوچەکانی باکووری پارێزگای سلێمانی و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا رێژەکەی زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە دواینیوەڕۆ تاوە باران و هەورە تریشقەی کورتخایەن زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم (سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دەوروبەری شاری کەرکوکیش)بەشێوەی پچرپچر دەبارێت.