نێچیرڤان بارزانی: گيانله‌ده‌ستدانى سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى.

ئەمڕۆ دووشەمممە نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، هه‌واڵى به‌ئازارى گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ ياوه‌رانيان له‌ رووداوى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا، له‌ ناخه‌وه‌ دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين.

هەر لە پەیامەکەشدا هاتووە، له‌م كاته‌ سه‌خت و دژواره‌دا له‌ دڵه‌وه‌ هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى كۆمارى ئيسلامى جه‌نابى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كانياندا ده‌رده‌بڕين. له‌ خواى مه‌زن داواكارين گيانى خوالێخۆشبووان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

لە کۆتایی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن، خواى مه‌زن يارمه‌تيده‌ر و پارێزه‌رى هه‌مووان بێت و يادى خوالێخۆشبووان به‌ خێر.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی ئەنجومەنی پێداچوونەوەی دەستووری ئێران: محەمەد موخبەر ئەرکی سەرۆکایەتی وەردەگرێت

بابەتی دواتر

لە بینایەکی بازرگانی لە هەولێر ئاگرکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتکردن لەسەر بەرپرسانی تاڵیبان درێژدەکاتەوە

ئەو ماوەیەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داینابوو بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتکردن لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی بزوتنەوەی تاڵیبان، شەوی ڕابردوو کۆتاییهات،…
Total
0
Share