دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە رایدەگەیەنێت، به‌هاوكاریی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان لە رێگەی پلانێکەوە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەدرێت.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی د. محەمەد شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌یان سامی راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری گۆڕانی كه‌شوهه‌واو نوێنه‌رانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ته‌كنیكی لە نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان به‌شداریی كرد لهكردنهوهو راگه‌یاندنی وۆركشۆپی گه‌شه‌پێدانی پلانی وه‌به‌رهێنانی كه‌شوهه‌وا له‌هه‌رێمی كوردستان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پلانی وه‌به‌رهێنانی كه‌شوهه‌وا له‌هه‌رێمی كوردستان بەشێکە لەههوڵەکان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌واو خۆگونجاندن له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بهرێككهوتننامهی پاریسه‌وه.