لە سیستمی پریپەیددا نرخی كارەبا چەند دەبێت؟

ئەندامێكی لیژنەی باڵای پڕۆژەی پێوەری زیرەك دەڵێت، لە سیستمی پریپەیددا كارەبا دەبێت بە 24 كاتژمێری و هاوشێوەی كارتی مۆبایل، كارەبا بە كارت دەكڕیت و هاوڵاتییان لێیڕازین.

عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی باڵای پڕۆژەی پێوەری زیرەك ڕایگەیاند، لە سیستمی پریپەیددا كارەبا 24 كاتژمێر دەدرێت و نرخەکەی وەک خۆی دەمێنێتەوە، تەنها شێوازی پارەدانەكە دەگۆڕێت و جەختدەكاتەوە، “ئەم سیستمە سەرەڕای باشترکردنی دۆخی کارەبا، بارگرانیی سەر فیدەرەکانی کارەبا بە رێژەی 400% کەمدەکاتەوە”.

عەلی ئیسماعیل دەڵێت، “ئێستا لە چەند شوێنێكی هەرێمی كوردستان  لە ڕێگەی سیستمی پریپەیدەوە کارەبای 24 كاتژمێری هەیە، لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 356 هاوبەشی کارەبا بە سیستمی پریپەیدەوە بەستراون و چالاكکراون و كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە”.

لەبارەی چۆنێتیی پارەدان لەو سیستمەدا، ئەندامەكەی لیژنەی باڵای پڕۆژەی پێوەری زیرەك ئاشكرایكرد، “سیستمی پریپەید هاوشێوەی كارتی مۆبایلە، بایی چەند كارەبات پێویستە ئەوەندە كارت دەكڕیت، بۆ بەكارهێنانەكەشی دەوەستێتەسەر هاوبەشی كارەبا، بیەوێت زیادەڕۆیی تێدا بكات، یان بیەوێت دەستی پێوەبگرێت”.

لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن و 820 هەزار پێوەری زیرەك بەستراون و بەپێی وتەی عەلی ئیسماعیل، “لەو شوێنانەی کە بە سیستمی پریپەید کارەبایان پێدەدرێت، خەڵكەكە لە سیستمەكە رازین و كێشەیان نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی دەبێت

بافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ مەڵبەندی حزبەكەی لە سلێمانی ڕایگەیاند، سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی…
زیاتر ببینە

به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی: جەنگ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەشەخۆراکی مانگانە نابێت

به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی، رایگەیاند، جەنگ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەشەخۆراکی مانگانە نابێت. كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی، رایگەیاند، “له‌دابه‌شكردنی…
Total
0
Share