وەزارەتی شارەوانی: رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی خێرادەکرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی خێرادەکرێن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئامادەبوونی راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی نەخشەدانانی ئاوەدانی و یاسا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرانی گشتیی شارەوانییەكان و سەرۆكی شارەوانییەكانی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە رێكارەكانی دابەشكردنی زەوی بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە كۆبوونەوەكەدا بەدواداچوون بۆ كارەكانی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی كرا كە لە چەند رۆژی پێشوودا لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە داوا لە سەرجەم شارەوانییەكان كرابوو دەست بە رێكارەكانی پرۆسەكە بكەن و لەسەر نەخشە، زەویی پێشنیازكراو دەستنیشان بكەن لەگەڵ دیاریكردنی كێشە و گرفتەكانیان، ئەمڕۆ سەرجەم شارەوانییەكان نەخشەكانیان رادەستی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كرد. لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانیدا هاتووە، ئەو كێشە و گیروگرفتانەی لە پرۆسەی دابەشكردنی زەویدا دێنە بەردەم شارەوانییەكان و بابەتی دابینكردنی زەوی و كوژاندنەوەی زەوی و فراوانكردنی ماستەرپلانی هەندێك لە شارەوانییەكان تاوتوێكران.

ئاماژە بەوەش دەکات، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، پێویستە لە سنووری شارەوانییەكان زەوی بۆ فەرمانبەران دابینبكرێت و ئەو شارەوانییانەی كە زەوییان نییە لە شوێنی دیكە دابینیبكەن، هەروەها جەختیشی لەسەر دیاریكردنی ستافێكی تایبەت لە شارەوانییەكان بۆ رووپێویكردنی زەوی و بەڕێوەبردنی پرۆسەكە كردەوە و وتی، دابەشكردنی زەوی لە بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییانە و پێویستە ئەو پرۆسەیە بە خێرایی و رێكوپێكی بەڕێوەبچێت.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی سەردانی مەزاری رەوانشاد نەوشیروان مستەفای كرد لە گردی زەرگەتە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خشتەكانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 پەسەندكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share