بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و تەنها 12 ملیۆن و 220 هەزار دۆلاری نەختینەی خستە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 278 ملیۆن و 464 هەزار و 759 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 266 ملیۆن و 244 هەزار و 759 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 12 ملیۆن و 220 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 16ی ئایاری 2024 بوو کە تێیدا 281 ملیۆن و 134 هەزار و 221 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.