کەشناسیی هەرێم: تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ لەدوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسکە دەبێت لە هەندێک ناوچە.

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێمدا ئەوە هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی نیمچە هەور دەبێت، خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت لەنێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتردا دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و پلەی گەرمی کەمێک نزمدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەمەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە دواى نیوەڕۆ ئەگەرى تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە لە هەندێک ناوچە بەتایبەتى (سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگا) و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لە ئیدارەى راپەڕین.

 

 

بابەتی پێشتر

تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

پشکنینی پزیشکی بۆ پاشای سعودیە دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share