ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەوە جێبەجێدەكرێت و هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دروستنابێت.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت و هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەكانیان دروستنابێت و ناردنی مووچەی مانگی چوار بە چەند گوژمەیەك بووە و سەرەتا مووچەی خانەنشینان و دواتر فەرمانبەران و چاوەڕواندەكرێت مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش رەوانەبكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، ” دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەماوە”.