لە رۆژی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراقدا، لە نوگرە سەلمان شانۆیی “گۆچانەکەی دایکم” نمایشكرا.
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم رایگەیاند، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان و چالاكوانانی بواری جینۆساید و ئەنفال، لە نوگرەسەلمان، بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ نمایشێكی شانۆیی پێشكەشكرد.
دەقی شانۆیی “گۆچانەكەی دایكم” لە نووسین و دەرهێنانی محەمەد ئەحمەد، بەرپرسی هۆبەی چالاكییەكان و لە نواندنی هونەرمەند سەلام خەلیفە-یە.
لە چوارچێوەی سەردانێكی كەسوكاری ئەنفالكراوان بۆ نوگرەسەلمان، شەوی پێنجشەممە 16ی ئایار، دەقە شانۆییەكە كە تایبەت بوو بە گێڕانەوەی گۆشەیەكی چیرۆكە تراژیدییەكانی ئەنفال نمایشكرا.