بەهۆی مەترسیی هێرشەوە زۆرینەی خوێندنگەکانی قوبرس چۆڵکران

بەهۆی چوونی نامەی هەڕەشە بۆیان، زۆرینەی خوێندنگا و باخچەی ساوایانەکان لە وڵاتی قوبرس چۆڵكران.

کەناڵی رەسمی قوبرس بڵاویکردەوە، لە رێگای ئیمەیڵەوە نامەی هەڕەشە بۆ زۆرینەی خوێندنگا ئامادەیی و سەرەتاییەکان و تەنانەت باخچەی ساوایانەکان چووە، تا ئێستا نەتوانراوە ئەو ئەو لایەنە ئاشکرابکرێت کە هەڕەشەکانیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی خوێندنگەکان چۆڵکراوە و هەڵمەتی گەڕان و پشکنین دەستیپێکردووە، بەڵام هیچ تەقەمەنییەک نەدۆزراوەتەوە.

لە بەشێك لە نامە هەڕەشەئامێزەکاندا نووسراوە، “قاچتان دەشکێنین”، لە خوێنی خۆتاندا نوقمتان دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share