ئایە عەلی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەدەستهێنا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە بڵاویکردەوە، ”ئایە عەلی ئەبوبەکر توانیویەتی بە کۆنمرەی 100 پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەدەستبهێنێت”.

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە دەڵێت، ”بەناوی پەروەردەکەمانەوە، پیرۆزبایی گەرم لە خوێندکاری چەلەنگ و ژیر و ئازیزی خوێندنگای رێگای بنەڕەتی ئایە عەلی ئەبوبەکر دەکەین کە لە ئەنجامەکانی خولی یەکەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2023 توانی بەرزترین و یەکەمی سەر ئاستی هەرێم بە کۆنمرەی 100 بەدەستبهێنێت”.

دەشڵێت، ”رێز و پێزانین بۆ بەڕێزان بەڕێوبەر و دەستەی کارگێڕیی و مامۆستایانی دڵسۆزی خوێندنگای رێگا و خانەوادەی سەربەرزی خوێندکاری ناوبراو دەردەبڕین، سەرمان پێتان بەرزە و دەستتان خۆشبێت، نموونەتان بۆ گەشە و نمای پێگەیاندنی نەوەکانمان و پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردە لە رانیەی دەروازەی راپەڕین هەر زۆربێت”.

بابەتی پێشتر

هەڵەبجە دەستکەوتێکی نوێی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا: مەعلوم ئەمە خەبات نییە و شتێکی دیکەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ یەکێتیی زانایان: ڕۆڵی زیاتر ببینن لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەویدا

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەكات، هیوادارە لەمەودوا مامۆستایان…
Total
0
Share