وتەبێژی یەکێتی: پارتی کێشەی کۆتای نییە و کێشەکەی دابەشکردنی هەرێمی کوردستانە بەسەر چوار بازنەدا

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کێشەی پارتی بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن پەیوەندی بە بابەتی کۆتاکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە بابەتی دابەشکردنی هەرێمی کوردستانە بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا.

سەعدی ئەحمەد پیرە لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، کێشەی پارتی بابەتی کۆتاکان نییە، دەشڵێت، “مەسیحی داوای کۆتای نەکردووە، خێرە تورکمان لە عێراق داوای کۆتای نەکردووە و لە هەرێم دەبێت پێنج کورسی هەبێت و هەمووی لە هەولێر بێت و لە رەنگێکی دیاریکراو بێت؟”

وتەبێژەکەی یەکێتی دووپاتیشیکردەوە، ئەوان دژی کۆتا نین بۆ کەس، بەڵام کۆتایەک دەتوانێت بەشداری هاوپەیمانی یان هەر لیستێک ببێت ئەگەر دەنگی پێویستی هێنا بچێتە پەرلەمان، بەڵام ناکرێت کۆتایەک بە 800 دەنگ ببێتە ئەندامی لایەنێکی دیاریکراو لە پەرلەمان.

دەشڵێت، “بۆچی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق قبوڵی بوو هەرێمی کوردستان بکرێتە 12 بازنەی هەڵبژاردن ئێستا بۆ هەڵبژاردنی هەرێم چوار بازنەی قبوڵ نییە؟”

لەبارەی پابەندبوونی یەکێتی بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراقەوە رایگەیاند پابەندن بە بڕیارەکانی دادگاکەوە و ئەوەیان لە رابردوودا دووپاتکردووەتەوە و ئێستاش بەهەمان شێوە پابەندن پێوەی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکارێکى دیکەى دواخستنى بڕیارى دادگاى فیدراڵى تایبەت بە مووچە ئاشکرادەکرێت

پەرلەمانتارێکى کورد هۆکارێکى دیکەى دواخستنى فەرمان سالارییەکەى دادگاى فیدراڵى ئاشکرادەکات. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هۆكاری…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەڵێن بە هاوڵاتییان دەدات نرخی بەنزین هەرزان بكات

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە لەڕێگەی پاڵپشتی نرخی بەنزین و بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو ڕێكارێك دەگیرینە…
Total
0
Share