یەکەم نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشانی بەخشراوی ژنان لە هەرێمی کوردستان لە سلێمانی کرایەوە

بۆ یەکەم جار لە هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەیەکی دەروونیی تایبەت بە بەخشراوانی ژنان کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، لە شاری سلێمانی کرایەوە بەناوی نەخۆشخانەی چرا و بڕیار وایە لەماوەی داهاتوودا لە شارەکانی هەولێر و دهۆکیش نەخۆشخانەیەکی هاوشێوە بکرێتەوە.

لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، نەخۆشخانەکە بەبەهای 95 ملیار دینار لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێم دروستکراوە و سەرجەم پێداویستییەکانی بۆ دابینکراوە و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی سەرپەرشتی کردووە.

لەلایەکی دیکەشەوە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە نەخۆشخانەکان کارمەندی تەندروستی و کارمەندی چاودێریی کۆمەڵایەتی و توێژەری دەروونی بوونیان دەبێت و چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشانی دەروونی دەکرێت و دەرمانیان پێ دەدرێت و لە ژێر چاودێریدا دەبن، کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە هەولێر و دهۆك بەپێی ساڵنامەی دابەشكردنی مووچە لە مانگی چوارداین و لە سلێمانی و هەڵەبجە لەمانگی ئازارداین

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارەی پێویست بەردەستە دەڵێت،” بۆ لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار 20 ڕۆژ دەخایەنێت”؟ سەرچنار…
Total
0
Share