نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رێوشوێنە ئیدارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن.

مەروان محەمەد بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کارە هونەری و داراییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەوەی پەیوەندی بە بانگەشەی هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانی دیکەی کۆمسیۆنەوە هەیە راگیراون، تا ئەو دۆسیەیەی لە دادگایە یەکلایی دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارە ئیدارییەکان وەک نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری و نوێکردنەوەی پەنجەمۆر لە 13 ی مانگەوە بڕیاردراوە دەستپێبکاتەوە و بەردەوامیی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
Total
0
Share