دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکران

دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە شاری کەرکوک تۆمارکران.
سامان یابە عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکران، هەردوو تووشبووەکە دانیشتووی قەزای حەویجە-ن.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوو تووشبووەکە ئێستا لە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک چارەسەر وەردەگرن، دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، نیشانەکانی بریتین لە (تا ، ئازاری ماسولکە، ژانەسەر، رشانەوە، سکچوون و خوێنبەربوونی ژێر پێست، شینبوونەوەی پێست).
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share