ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی شەممە كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی شەممە كۆدەبێتەوە و یەكێك لە كارنامەی كۆبوونەوەكە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هاوکات گفتوگۆ لەسەر هەمواری دووەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەکرێت.

بە گوێرەی خشتەی كاری كۆبوونەوەكە رۆژی شەممە 18ی ئەم مانگە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و یەكێك لە بڕگەكانی خشتەی كاری كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردن و خوێندنەوەی دووەمە بۆ هەمواری دووەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.
هەر لە كارنامەی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، گفتوگۆ و خوێندنەوەی دووەم لەسەر پڕۆژەیاسای پشووە رەسمییەكان دەكرێت.

یەكێكی دیكە لە كارنامەی كۆبوونەوەكەی رۆژی شەممە، هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندی لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێنا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بانکی ناوەندیی عێراق لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێناوە. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share