وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی نیسانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی چواری بڵاوكردەوە و بەپێی ئەو خشتەیەش، سبەی مووچەی وەزارەتەكانی كاروباری كۆمەڵایەتی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەسپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دیوانی چاودێریی دارایی دەدرێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتدا هاتووە، خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسانی 2024 بەپێی ئەو تەمویلە ئامادەكراوە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە نێردراوە كە رۆژی دووشەممە 20ی ئەم مانگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەهێندرێت، بەڵام تائێستا مووچەی پێشمەرگە و بەشێك لە مووچەی هێزە ئەمنییەكان لە خشتەکەدا نییە.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە كە بڕی 443 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ مووچەی مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بۆ دانيشتووانى گوندی هەرمۆتە: بە پێویستم زانی خۆم بێمە خزمەتتان و دڵنیاتان دەكەمەوە كە هەمیشە لە دڵەوە نزیكی ئێوەبووم

بابەتی دواتر

روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی بۆ ئەو مووچەخۆرانەی ناویان لە خشتەی مووچەدا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێم دروستناکات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە بە هیچ…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەبارەی دروستبوونی درز لە تونێلی ماوەران و مەترسیی داڕمانی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەو دەنگۆیانەی باس لە مەترسیی داڕمانی تونێلی ماوەران دەکەن بەهۆی…
Total
0
Share