لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم خۆپیشاندانی شۆفێرانی بارهەڵگر دەستیپێکرد

بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و لە سنووری سلێمانی رێگای سلێمانی – تاسڵوجەیان گرتووە.

بەپێی زانیارییەکان، لە بەیانی ئەمڕۆوە بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی کردووە و بەشێک لە رێگاکانی دەرەوەی شارەکانیان داخستووە.

شۆفێرانی بارهەڵگر لە سلێمانی رێگای نێوان سلێمانی – تاسڵوجە، لە ژێر پردی تاسڵوجەیان داخستووە و داوا دەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم داواکارییەکانیانەوە بێن.

ئەو شۆفێرانە نیگەرانی خۆیان لە خراپی رێگا و بانەکان، داخستنی بەشێک لە رێگاکان بەڕووی بارهەڵگرەکان و درەنگ راییکردنی کاروبارەکانیان لە بازگەکان دەردەبڕن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جیاوازییەکان لە وێنەکانەوە ببینە
بەڵێنەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی “سەرچنار ئاشدەکەینەوە” گەیشتەجێ

ئەم وێنانە نیشاندەری جیاوازییەکانی نێوان ئێستا و رابردووی سەیرانگای سەرچنارن کە ئێستا سەیرانگاکە بووەتە شوێنی پشوو وەرگرتنی هاوڵاتییان.…
Total
0
Share