شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش سبەینێ بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی شەودا نمە باران درێژ دەبێتەوە بۆ سەنتەری شارەکان و ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پلەکانی گەرما  بە (1-3) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێوە باس لەوە کراوە، سبەى چوار شەممە  2023 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری باران بارین زیاد دەکات بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکان لەگەڵ بەشێک لەناوچەکانی گەرمیان، هەروەها بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرز و سنوورییەکان، پلەکانی گەرما  بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ  نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  18 پلەى سیلیزى

سلێمانی   : 16 پلەى سیلیزى

دهۆک      : 16  پلەى سیلیزى

کەرکووک   : 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ    :   17 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 21 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى

سۆران  : 11  پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

250 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم

بابەتی دواتر

چی لەبارەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

سەرۆكی یەكێتی بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی لەلایەن حكومەتی بەریتانیاوە بەرزدەنرخێنێت و دەشڵێت، ئەركی هەمووانە پێكەوە مافەكانیان بپارێزین.…
Total
0
Share