سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەكرێت.

وەزارەتەکە دەشڵێت، رۆژی سێشەممە نزیكەی 168 ملیار دینار كە بە سێ گوژمە وەك شایستەی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەكرێت و مووچەی ئەو چین و توێژانە دابەشدەكرێت كە لە بەغدادەوە تەمویلەكانیان گەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڵێننامە بە نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ پڕدەکرێتەوە کە سبەینێ لە هەولێر خۆپیشاندان نەکەن

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیارە دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێی ئازادبکرێت. بەپێی ئەو…
Total
0
Share